پێى وتم : من و تۆ یه‌كسانین.
وتم : چۆن.
وتى: له مرۆڤایه‌تى
وتم: به‌لاَم پێم وانیه
وتى: بۆ؟
وتم له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستى پىَ ناكه‌م ، نایبنینم ، ئه‌وه ته‌نیا به قسه‌یه ، من كچێكم له دونیاى ئافره‌تانه و تۆش كورِێكى له دونیاى پیاوانه‌دا.
وتى: تێَناگه‌م، بۆچى دوو دونیاى جیاواز، من و تۆ ئه‌و دوو هاورِێیه‌ى جاران نین كه له منداڵی‌دا یاریمان ده‌كرد: ئێستا بۆ وایه؟
وتم: ئه‌و كاته‌ى منداڵ بووین ، به‌لاَم ئێستا وانییه ، ، ئێستا كه‌وتووینه نێو دونیایه‌كى تر، دونیایه‌كى زۆر جیاواز له دونیاى منداڵى، دونیاى گه‌وره‌كان ، به‌راستى دونیایه‌كى ئاڵۆزه ، ئه‌وه‌ى له دونیاى گه‌وره‌كان ده‌یبینى، ، ده‌یبیستى و هه‌ستى پێده‌كه‌ى زۆر جیاوازه ، تێروانین بۆ ژیان، بیركردنه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وت ، رێز
و خۆشه‌ویستى هه‌مووى ده‌گۆرِێت ، زۆر جار خۆزگه بۆ ته‌مه‌نى منداڵى ده‌خوازم ، كه دونیاى پاكى و راستگۆیى و خۆشه‌ویستییه ، له دونیاى مندالاَنه‌ى خۆتدا یارى ده‌كه‌ى و ئه‌و كاته‌ى هه‌ستت به به‌سیه‌تى كرد ، نان ده‌خۆى ، یان ئه‌گه‌ر خه‌وت هات ، ده‌نووى ، یان شه‌رِێكى مندالاَنه له‌گه‌ڵ هاورِێیه‌كه‌ت ، كه هه‌موو ئه‌و كاته ته‌واو ده‌بێت هه‌موو شتێك به ئاسایى به‌رِێوه ده‌چێت، ، وه‌كو دوو منداڵ، ...وه‌كو دوو مرۆڤ، بىَ جیاوازیكردن له نێوان كورِو كچ، به‌رِاستى دونیایه‌كى خۆشه، ...1به‌لاَم ئێستا گه‌وره بووم ، هه‌ست به‌و جیاوازییه‌ى نێوان مرۆڤه‌كان ده‌كه‌م به تایبه‌تى له نێوان من و تۆ، دوو ره‌گه‌زى جیاواز و نامۆ له یه‌كتر ، دوو دونیا به دوو بیروبۆچوونى جیا له یه‌كتر كه هه‌ر كامه‌یان به تێرِوانینێكى جیاواز له یه‌كتر ده‌رِوانن ، شتێكى زۆر بىَ مانایه دوو هزرى نامۆ ، دوو جۆره ژیان.... باشه ئێمه هه‌ر ئه‌و دوو منداڵه دڵخۆشه‌ى جاران نه‌بووین كه به یه‌كه‌وه یاریمان ده‌كرد، ، ئیتر بۆچى ئه‌مرِۆ به‌و شێوازه ده‌بىَ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین ، تێناگه‌م، له‌وه‌ى كه ده‌یبینم، ده‌یبیستم و یان هه‌ستى پێده‌كه‌م له‌وه‌ى كه ده‌بَى بیرى لىَ بكه‌مه‌وه ، له‌وه‌ى كه دبىَ خۆم بشارمه‌وه له‌و ره‌گه‌زه‌ى كه ته‌واوكه‌رى یه‌كترین له‌وه‌ى كه له هه‌ر گۆشه لاپه‌ره‌ى رۆژنامه و گۆڤارێك ده‌یخوێنمه‌وه، له‌وه‌ى كه له قسه و باسه‌كانى كۆلاَن ده‌یبیستم و له‌وه‌ى كه وه‌كو ئافره‌تێك هه‌ستى پێده‌كه‌م ، له‌وه‌ى كه له دونیاى ئافره‌تانه‌ى من دا هه‌موو شتێك سنوورداره ، له‌وه‌ى كه نازانم چۆن وه‌لاَمى پرسیاره‌كانم بده‌مه‌وه، كه بۆچى من ده‌توانم و تۆ ناتوانى....
ئایا هیچ كات بیرمان له‌وه كردۆته‌وه چۆن پێناسه‌ى ژیان بكه‌ین ، به هه‌موو ئه‌و جوانى و خۆشه‌ویستییه‌ى كه تێیدایه هه‌ر وه‌كو ئه‌و پێناسه‌یه‌ى كه منداڵ بۆ ژیان هه‌یه‌تى به هه‌موو پاكى ، خۆشى و بێگه‌ردییه‌وه ، نه‌ك وه‌كو دونیاى گه‌ره‌كان، كه پێناسه‌یان بۆ ژیان ته‌نیا رق و كینه و توندوتیژییه ، ئایا بیرمان له‌وه كردۆته‌وه كه ته‌نیا جوانییه‌كان ببینین، گوىَ له شته خۆشه‌كان بگرین ، هه‌ست به خۆشه‌ویستى یه‌كتر بكه‌ین ، یا بیرمان له‌وه كردۆته چۆن ئه‌و جیاوازییه نه‌هێڵین كه ده‌ستكردى كۆمه‌ڵگه‌یه .... پێت وانییه ئه‌و سا له ژیان تێده‌گه‌ین ، ئاخر ئه‌و كاته پرسیارێك نامَننىَ وه‌لاَمى بده‌مه‌وه ، ئیتر دوو دونیا نابآَ، كه جیاوازى بخاته نێوانمان ، وه‌كو یه‌ك ده‌بین له دونیاى مرۆڤایه‌تیدا ، دونیایه‌ك له جوانى ، خۆشه‌ویستى ، رێزگرتن و دوور له توندوتیژى...، بىَ جیاوازى ، بىَ نامۆبوون ، ئیتر ئه‌و كاته رۆژێك نامێنىَ به نێوى توندوتیژى ، رۆژه‌كان هه‌موو ده‌بن به رۆژى خۆشه‌ویستى ....
ئاخێكى هه‌ڵیكێشا و وتى : راست ده‌كه‌ى كه‌واتا منیش وه‌كو تۆ بیر ده‌كه‌مه‌وه، كه رۆژ و هه‌فته‌كان بكه‌ین به رۆژانى رێزگرتن و خۆشه‌ویستى نه‌ك توندوتیژى.
No comments:
Post a Comment