وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراقی فیدڕاڵ هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یی له‌مه‌ڕ سه‌پاندنی هه‌ر سزایه‌كی ئابووری به‌سه‌ر سورویادا دووپات كرده‌وه كه عیراق دژی هه‌ر جۆره سزایه‌كه.
له سه‌رووبه‌ندی هه‌وڵه‌كانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر رژێمه‌كه‌ی (به‌ساش ئه‌سه‌د)ـدا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له كوشتن و به‌كارهێنانی هێز له دژی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبگرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق (هۆشیار زێباری) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌ك ده‌وڵه‌تی عێراق تێبیبن و ته‌حه‌فوزمان له‌سه‌ر سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر سووریادا هه‌یه و پشتگیریی لێناكه‌ین.
هاوكات هه‌ریه‌كه له ئه‌رده‌ن و لوبنانیش هه‌مان هه‌ڵوێستیان ده‌ربڕیووه. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی وه‌زیرانی دارایی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پرۆژه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر سووریادا" كه ئه‌مرۆ كۆتایی پێده‌هینن و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه دوێنی سه‌رۆككۆماری عیراقی فیدڕاڵ (جه‌لال تاڵه‌بانی) له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌دا ڕایگه‌یاند ئێمه له جێگره‌وه‌یه‌كی توندڕه‌و بۆ ڕژێمه‌كه‌ی (به‌شار ئه‌سه‌د) ده‌ترسین. هه‌روه‌ك گوتیشی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستتێوه‌رداندا نین له كاروباره ناوخۆییه‌كانی سووریا.
رۆژی پێنجشه‌ممه كۆمكاری عه‌ره‌بی 24 سه‌عاتـی وه‌ك دوا مۆڵه‌تبۆ دیمه‌شق دیاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر پرۆتۆكۆلی ناردنی چاودیرانی سه‌ر به كۆمكاری عه‌ره‌بی بكات، به‌ڵام دیمه‌شق به واده‌كه‌وه پابه‌ند نه‌بوو. هه‌ر بۆیه ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمكار تایبه‌ت بوو به سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا.
پێشبینیش ده‌كرێت سزاكان ڕاگرتنی سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كان بن بۆ سووریا له‌گه‌ڵ پچڕاندنی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه داراییه‌كان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی سووری.
جێگه‌ی باسه له 16تی ئه‌م مانگه‌یه‌یشدا كۆمكاری عه‌ره‌بی سزای سیاسیی سووریای دا و ئه‌ندامێتییه‌كه‌ی له ڕێكخراوه‌كه‌دا هه‌لپه‌سارد. هه‌روه‌ك سه‌رجه‌م نیرده و شانده دیپلۆماسییه‌كانیشی له دیمه‌شق كشانده‌وه، به‌ڵام نوێنه‌ری عیراق كه وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو ده‌نگی له به‌رژه‌وه‌ندی بڕیاره‌كه نه‌دا.
No comments:
Post a Comment