Monday 28 November 2011

(نازدار) خەریكی ئەلبوومێكی تازەیه‌


گۆرانیبێژ (نازدار جزیری) كە گوایە ئاهەنگی سەری ساڵ لە شاری دهۆك ساز دەكات و تەنیا بە پڕوپاگەندەی هەندێك لە میدكانی دادەنێت.

ماوەیەكە لە هەندێك لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا هەواڵی سازدانی ئاهەنگی سەری ساڵی تازە كە گوایە لە لایەن (نازدار)ـەوە لە دهۆك ساز دەكرێت بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا (نازدار) بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند كە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و جارێ زوویشە بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ و لە لایەن هیچ كۆمپانیا و لایەنێكیشەوە داواكاریی لەو شێوەیەی ئاراستە نەكراوە.

ئەو گۆرانیبێژە ئاماژە بە تازەترین بەرهەمی خۆی دەدات، كە ئەلبوومێكی گۆرانییە و بە نیازە لە (دیار بەكر) كاری بۆ بكات و لە ئێستایشدا لە خۆ ئامادەكردن دایە و دەڵێت: “نازانم كەی ئەلبوومەكەم دەكەوێتە بەر گوێی گوێگرانم، بەڵام من لە ئێستادا خەریكی تۆماركردنی گۆرانییەكانم و ڕەنگە لە ساڵی 2012ـدا بڵاو بكرێتەوە و لەمە زیاتر هیچ زانیارەییەكی دیكە نادەم تا كاتی خۆی دێت.”


No comments:

Post a Comment