پێى وتم : من و تۆ یه‌كسانین.
وتم : چۆن.
وتى: له مرۆڤایه‌تى
وتم: به‌لاَم پێم وانیه
وتى: بۆ؟
وتم له به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ستى پىَ ناكه‌م ، نایبنینم ، ئه‌وه ته‌نیا به قسه‌یه ، من كچێكم له دونیاى ئافره‌تانه و تۆش كورِێكى له دونیاى پیاوانه‌دا.
وتى: تێَناگه‌م، بۆچى دوو دونیاى جیاواز، من و تۆ ئه‌و دوو هاورِێیه‌ى جاران نین كه له منداڵی‌دا یاریمان ده‌كرد: ئێستا بۆ وایه؟
وتم: ئه‌و كاته‌ى منداڵ بووین ، به‌لاَم ئێستا وانییه ، ، ئێستا كه‌وتووینه نێو دونیایه‌كى تر، دونیایه‌كى زۆر جیاواز له دونیاى منداڵى، دونیاى گه‌وره‌كان ، به‌راستى دونیایه‌كى ئاڵۆزه ، ئه‌وه‌ى له دونیاى گه‌وره‌كان ده‌یبینى، ، ده‌یبیستى و هه‌ستى پێده‌كه‌ى زۆر جیاوازه ، تێروانین بۆ ژیان، بیركردنه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وت ، رێز