Monday 28 November 2011

په‌رله‌مانی كوردستان جلوبەرگی كوردی، نه‌ك نیشتیمانی، گەنگەشە دەكات


ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان (د. ئەحمەد وەرتێ)، لە لێدوانێكیدا بۆ "هەولێر" ئاماژەی دا كە مەسەلەی دەوامكردنی ئەندامانی پەرلەمان لە سەرەتای هەر وەرزێكی پەرلەماندا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و لە دانیشتی ئەمڕۆی پەرلەمانیشدا گەنگەشەی لەسەر دەكرێت.

(د. ئەحمەد)، ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە پڕۆژەكە پێشنیازی ئەوەی كردووە كە لە سەرەتای هەموو وەرزێكی پەرلەماندا ئەندامانی پەرلەمان بە جلوبەرگی كوردییەوە دەوام بكەن، بۆیە پێی وایە كە
ڕەنگە پڕۆژەكە ڕەت بكرێتەوە، لەبەر ئەوەی تەنیا باسی جلی كوردی كراوە و باسی جلوبەرگی نیشتمانی نەكراوە، بۆیە پێویستە پەرلەمان ئەو شتە بكاتە جلوبەرگی نیشتمانی و لە هەمان كاتیشدا بیكاتە شتێكی گشتی نەك تەنیا سەرەتای هەموو وەرزێكی پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان، گوتیشی كە ئەگەر گۆڕانكاری لەو پڕۆژەیەدا بكرێت، دەكرێ ببێتە پڕۆژەیەكی گەورەتر، هەرچەندە ڕەنگە لەگەڵ ئازادیی خەڵكیدا پێچەوانە بێت كە ئازادن چۆن و بە چ شێوەیەك جلوبەرگ لەبەر بكەن، بەڵام لە هەمان كاتدا دەبێتە پاڵنەرێك تا لە داهاتوودا گرنگی بە جلوبەرگی كوردی بدرێت.

No comments:

Post a Comment