تۆ ئه‌ی له بێداری من هۆشیار تر..
ئه‌ی له فه‌رشی فڕیوی سه‌ر نیشتمانه چۆڵه‌که‌م
خه‌مچن و هه‌لا هه‌لاتر..!
ئه‌م هه‌فته‌یه'' له جیاتی ئه‌م شیعره
ده‌ریاوانێک به خۆی و دنیایه‌ک مرواری پرسیار‌و
به خۆی و باوه‌شێک ڕوبیانی سه‌رسوڕمانه‌وه
دێته لات و لێت ده‌پرسێت:
- ئه‌م هه‌موو غه‌ریبیه‌ت له کوێ هێنا؟
چۆن فریا که‌وتی ته‌وقه له‌گه‌ڵ
ئه‌و هه‌زاران پایزه بکه‌یت
که به خۆیان و مانگ و هه‌ور و ڕه‌نگی زه‌ردیانه‌وه
بۆ پێشوازی تۆ هاتون
سه‌ڵایان له دیدارت ئه‌دا؟!
No comments:
Post a Comment