نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه ، سه‌بای ئه‌ڤینێک هه‌ڵده‌کات
ئه‌ڤینێک پێشترێ له هیچ ئاسمانێ نه‌باریوه‌و
سه‌بایه‌ک پێشترێ له هیچ به‌هه‌شتێ نه‌ڕواوه .
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه ، مانگ به‌و هه‌موو نازه‌ی خۆیه‌وه
به گۆرانیی دێته خوارێ ، سه‌ردانی دڵی هه‌موومان ده‌کا !
ڕۆژێک دێت ؛ ئه‌و ڕۆژه ناو ده‌نێین ' ڕۆژی داگیرسانی دڵ '
یان ' ڕۆژی هه‌ڵبونی عاشقان ' و ،
ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه من و تۆش
له باخچه‌ی پشته‌وه‌ی نیشتمان پێکده‌گه‌ین
یه‌ک کۆڵان له‌ولای ماڵه‌که‌ی جارانی ته‌نیایی پێکده‌گه‌ین !
من که دێم ، به‌وه‌دا بمناسه‌وه ؛ کراسێک له گه‌ڵا و
پاڵتۆیه‌ک له ته‌مم له‌به‌ردایه ،
ده‌ستم پڕه له غه‌ریبیی و
چاوه‌کانم پڕن له خۆت !
No comments:
Post a Comment