رۆژانی 17و 18و 19ی ئه‌م مانگه له‌شاری به‌غدا ڤیستیڤاڵی عیراقی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورته‌فیلم به‌ڕێوه‌چوو، به‌شێوه‌یه‌ك له 20 وڵاتی جیهانه‌وه ده‌رهێنه‌ران به كورته فیلمه‌كانیان
به‌شدارییان تێداكردبوو، ژماره‌یه‌ك ده‌رهێنه‌ری هه‌رێمی كوردستانیش به شه‌ش فیلم به‌شدارییان له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا كرد.
ده‌رهێنه‌ر زانا حه‌مه‌غه‌ریب به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م فیلمه به‌شداربوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چوونه پێشبركێی فیلمه عیراقییه‌كانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ڤیستیڤاڵ تا رۆژی كۆتایی.
حه‌مه‌غه‌ریب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له كۆتایدا دوو له‌و كورته فیلمانه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌شدارییان پێكرابوو توانییان ببنه یه‌كه‌می بواری خۆیان ئه‌وانه‌ش فیلمی (رۆژی چواره‌م) له ده‌رهێنانی هاوڕاز محه‌مه‌د خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی پێشبڕكێی فیلمه عیراقییه‌كانی وه‌رگرت و كورته فیلمی (ماڵی مێرووله‌كان) له‌ده‌رهێنانی شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا خه‌ڵاتی یه‌كه‌می به‌شی پێشبڕكێی ژنانی وه‌رگرت.
ئه‌مرۆش سه‌عت 4ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌ره‌ڕای نمایشكردنی ئه‌و فیلمانه و چه‌ند فیلم و راپۆرتێكی دیكه له هۆڵی خه‌ندان: حه‌وت خه‌ڵاتی رێزلێنان درایه چه‌ند هونه‌رمه‌ند و ده‌رهێنه‌رێك. خه‌ڵاته‌كانیش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گه‌شه‌پێدانی توانای گه‌نجان و ماڵی سینه‌ماوه به‌خشرا.
No comments:
Post a Comment