سه‌فیه سوهێل، سیاسه‌تمه‌دار‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق خه‌ڵاتی ساڵی (2011)ی دامه‌زراوه‌ی (مینیرفا ـ ئانا ماریا مامولیتی) ئیتاڵی
پێ به‌خشرا، كه تایبه‌ته به زانستی ئافره‌تان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد: دامه‌زراوه‌ی (مینیرفا ـ ئانا ماریا مامولیتی) ئیتاڵی، سه‌فیه سوهێل، سیاسه‌تمه‌دار‌و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراقی ده‌ستنیشانكردووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی خۆی، كه ده‌به‌خشرێته كه‌سایه‌تییه ئافره‌ته سیاسه‌تمه‌داره‌كان له‌به‌ر چالاكی سیاسی‌یان.
ئه‌و دامه‌زراوه ئیتاڵییه له ماوه‌ی (22) ساڵی رابردوودا خه‌ڵاتی به‌خشیوه‌ته چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئافره‌تی جیهانی، كه رۆڵیان هه‌بووه له بواره‌كانی زانست، راگه‌یاندن، هونه‌ر، سیاسه‌ت‌و بواری مافه‌كانی مرۆڤ‌و مافه مه‌ده‌نییه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌فیه سوهێل بگاته شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته، كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) پێشكه‌ش به ناوبراو بكرێت، به ئاماده‌بوونی كه‌سایه‌تی‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی.
سه‌فیه سوهێل یه‌كه‌م ئافره‌تی عیراقیه ئه‌و خه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت، كه به باڵاترین خه‌ڵات هه‌ژمار ده‌كرێت له ئیتاڵیادا، كه پێشكه‌ش به ئافره‌تان ده‌كرێت.
No comments:
Post a Comment