که پێکده‌گه‌ین ، ئه‌وسا پێتده‌ڵێم عیشق چه‌ند خاڵییه بێ تۆ !
ئه‌وسا پێتده‌ڵێم خه‌وبینین به سه‌فه‌ره‌وه یانی چیی !
ئه‌وسا بۆتی شه‌رحده‌که‌م ؛ بۆچی له کۆتایی هه‌موو سه‌مایه‌کدا
حه‌زده‌که‌ین باران بمانباته‌وه بۆ خۆی !
که پێکده‌گه‌ین ؛ گیتاری شیعرێکت ئه‌ده‌مێ
تا عیشقه‌که‌ی جارانم بۆ بژه‌نیت !
که پێکده‌گه‌ین ؛ ده‌ستی بارانت ئه‌ده‌مێ
تا ڕۆحی په‌ژمورده‌ت وه‌کو جاران ته‌ڕ که‌مه‌وه!
که پێکده‌گه‌ین ، مه‌گه‌ر هه‌ر خودا و مانگه‌شه‌و بزانن چۆن پێکده‌گه‌ین !
No comments:
Post a Comment