گه‌ر خودا مۆڵه‌تم بدا و قه‌یرێکی تر بژیم، ئه‌وا به هه‌موو توانام ده‌ژیم.
هه‌موو ئه‌و شتانه نابێژم که به ده‌ممدا دێن، به‌ڵکو بیرده‌که‌مه‌وه ئینجا ده‌یانپه‌یڤم.
شته‌کان به‌های خۆیان ده‌ده‌مێ، نه‌ک به‌و ته‌رزه‌ی له دونیادا هه‌ن، به‌ڵکو به‌و مانایانه‌ی که له بووندا هه‌ڵگرین.
که‌م ده‌نووم و خه‌ون زۆر ده‌بینم.
چونکه هه‌ست ده‌که‌م هه‌موو ده‌قیقه‌یه‌ک که پێڵوو لێک ده‌نێین، شه‌ست چرکه‌مان له ڕووناکیی لێ به زایه ده‌ڕوات.
گه‌ر خودا شتێکم له ژیانێکی نوێ بداتێ، ئه‌وا بۆ خه‌ڵکی ده‌سه‌لمێنم چه‌ند هه‌ڵه‌ن که پێیانوایه کاتێک گه‌وره ده‌بن ناتوانن عاشق ببن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن پیریی کاتێک دێت که مرۆڤ کۆڵ له عاشقبوون ده‌دات.
باڵ ده‌به‌خشمه منداڵان، به‌ڵام لێده‌گه‌ڕێم خۆیان فێری فڕین ببن.
به پیره‌کان راده‌گه‌یه‌نم مردن له کاتی خۆیدا نایه‌ت، به‌ڵکو زۆر به‌ر له کاتی خۆی دێت، ئه‌و کاته دێت که مرۆڤ مانای ژیان ون ده‌کات.
ئه‌ی مرۆڤ من زۆر شتتان لێوه فێربووم.
هه‌مووتانم بینی که ده‌تانویست له ترۆپکی چیادا بژین، به‌ڵام رۆژێک له رۆژان نه‌تانزانی نهێنی به‌خته‌وه‌ریی له ترۆپکدا نییه، به‌ڵکو له هه‌ڵگژان به چیاکه‌دایه.
فێربووم منداڵی ساوا کاتێ بۆ یه‌که‌مجار توند په‌نجه‌کانی باوکی ده‌گرێ، واته بۆ ئه‌به‌د ده‌یانگرێ.
فێربووم مرۆڤ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له سه‌ره‌وه‌ڕا له خواره‌وه بنۆڕێت به‌ڵام ته‌نها کاتێک که یارمه‌تی که‌سێکی تر له هه‌ستانه‌وه‌دا ده‌دات.
زۆر شتتان لێوه فێربووم ... به‌ڵام ئێستا که‌مه‌کێک له‌و شتانه‌م به که‌ڵک دێن، چونکه کاتێ له جانتاکه‌مدا رێکیان ده‌خه‌م ئیدی ره‌نگه له ژیاندا نه‌مابم.
ئه‌وه بڵێ که بڕوات پێیه‌تی ... ئیمان بکه‌ره هه‌ڵوێست و کردار.
فێر بووم هه‌ست و سۆزم نه‌شارمه‌وه.
گه‌ر بمزانیبا ئه‌مه دواجاره به نوستوویی ده‌تبینم، ئه‌وا توند باوه‌شم پێدا ده‌کردیت و له خودا ده‌پاڕامه‌وه که بمکاته پاسه‌وانی رۆحی تۆ.
گه‌ر بمزانیبا ئه‌مه دوایین ده‌قیقه‌ی پێکه‌وه‌ییمانه ئه‌وا ڕاشکاوانه پێمده‌گوتیت خۆشم ده‌وێیت و به شه‌رمه‌وه فه‌رامۆشی ئه‌وه‌م ده‌کرد که تۆ ده‌زانیت خۆشم ده‌وێیت.
هه‌میشه رۆژێک به‌ڕێوه‌یه دێت و ژیان هه‌لومه‌رجی نوێمان پێده‌به‌خشێ تا کاری باشتر بکه‌ین، به‌ڵام گه‌ر بشێ من هه‌ڵه بم و ئه‌مه دوایین رۆژم بێت، ئه‌وا بێگومان به ده‌نگی به‌رز پێت ده‌ڵێم '' خۆشم ده‌وێیت و پڕ پڕم له یاده‌وه‌ری تۆ ''
سبه‌ی گه‌ره‌نتی نییه نه بۆ لاو و نه بۆ پیر.
ڕه‌نگه ئه‌م ساته‌ت دوا ده‌رفه‌تت بێت بۆ بینیی ئه‌و که‌سه‌ی که خۆشت ده‌وێت.
زیاتر له‌وه چاوه‌ڕێ مه‌به، ئه‌مڕۆ وا مامه‌ڵه بکه وه‌ک ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ نه‌یه‌ت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا له‌و ده‌رفه‌ته په‌شیمان ده‌بیت که بۆ زه‌رده‌خه‌نه و له ئامێزگرتنێک نه‌تقۆسته‌وه، یان سه‌رقاڵ بوویت و دوایین ئومێدی خۆت به چ که‌سێک نه‌گوت.
پارێزگاری له نزیکی خۆت به‌و که‌سه‌وه بکه که خۆشت ده‌وێ، ئاگاداری به و ره‌زیلیی مه‌نوێنه که پێی بڵێیت پێویستت پێیه‌تی، کاتی گونجاو بڕه‌خسێنه تا وشه‌گه‌لی وه‌ک :'' تێتده‌گه‌م، بمبووره، بێ زه‌حمه‌ت، سوپاس '' و هه‌موو ئه‌و وشه خۆشانه‌ی تری پێبڵێیت که ده‌یانزانیت.
که‌س ئه‌و هه‌ستانه‌ت بیر ناخاته‌وه که حه‌شارت داون و نه‌تدرکاندوون، له خودا داوای گوڕی ده‌ربڕین و حیکمه‌تی وشه بکه.
چ دوودڵ مه‌به له‌وه‌ی ڕاشکاوانه به هاوڕێ و ئازیزانت بڵێیت که بێ ئه‌ندازه گرنگن له‌لات.
This comment has been removed by the author.
ReplyDelete