دواى 50 ساڵ له دابه‌شکردنی مێشکی به‌سه‌ر چه‌ندین نه‌خۆشخانه و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی جیهان، وابڕیاره به‌شێک له مێشکی (ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین)ی زانای گه‌وره‌ی جیهان له فیزیادا له یه‌کێک له مۆزه‌خانه‌کانی شاری فیلادیفیای ئه‌مه‌ریکا نمایشبکرێت.
رۆژنامه‌ی (فیلادیفیا ئینکوایر) بڵاویکردوه، زانایاکی بواری مێشک به‌ناوی (کوسی رۆک) به‌شێک له ماده‌ی خۆڵه‌مێشی مێشکی ئه‌نیشتاینی کردوه به دیاری بۆ مۆزه‌خانه‌ی (مۆتر)ی سه‌ر به کۆلێژی پزیشکی شاری فیلادیفیا به‌مه‌به‌ستی نمایش‌کردنی.
ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین به یه‌کێک له زانا زیره‌که‌کانی سه‌ده‌ی 20ه‌م داده‌نرێت و دوای مردنی به 7 سه‌عات، مێشکی ده‌ر‌هێنراوه و دواتریش به‌مه‌به‌ستی لیکۆڵینه‌وه، به چه‌ند پارچه‌یه‌ك دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چه‌ندین نه‌خۆشخانه و لێکۆڵه‌ره‌وه.
No comments:
Post a Comment